پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی دەدات

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە كرا

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.

ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 لە پەرلەمانی كوردستانەوە رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و خوێندنەوەی دووەم بۆ سەرجەم ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازی كراوە و بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان كۆببێتەوە و پڕۆژەیاساكە بخاتە دەنگدانەوە".

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای‌ چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه ‌و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه‌ 15/1/2020 به ‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه‌ بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و سەرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه ‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانی".

سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگەیاندووە: "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای‌ چاكسازی".

ھ.م