توركیا شاری دێركیشی له رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان 24، شاری دێركی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه بۆردومان كرا.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه و به‌نداوی بۆرساش له گوندی جارۆدی سه‌ر به شاری دێرك بۆردومان كراوه، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆی فڕۆكه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی كردووه، یانیش له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه كراوه‌ته ئامانج.
به‌ر له كه‌مێك هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی به فڕۆكه‌ی "f-16" بۆردومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و تۆقاندنێكی زۆر له‌ناو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "روسیا الیوم"یش له به‌رپرسێكی ئه‌منیی توركیای گواسته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی توركیا به هێرشی ئاسمانی ده‌ستی پێكردووه و به بۆردومانی تۆپخانه‌كانیش پشتیوانی ده‌كرێن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، كه‌تیبه‌ی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و جبه‌خانه و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌مه‌نی هێزه كوردییه‌كان له سه‌رێ كانیێ كردووه.
H.B