عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته ریاز
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گه‌یشته شاری ریازی پایته‌ختی سعوودییه.
نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو سعوودیە بەرێکەوتووە.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی عادل عەبدولمەھدی دوای ئه‌وه هاتووه، كه پێشتر رایگەیاندبوو، عێراق لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە، لە بەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدابوو، ھەموو لایەك ئاگادارە لەو سەردانەی کە بۆ سعوودیە ئەنجامی دەدات.
چاوەڕان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ سعوودیە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ١٣ رێککەوتنی ھاوکاری لە نێوان ھەردوو وڵات‌دا واژوو بکرێن.
هاوكات به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سعوودیه، شا سه‌لمان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه: ئه‌وان به سه‌قامگیری عێراق دڵخۆشن.
H.B