هیندستان هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی بە تەواوی راگرت

هیندستان کڕیارێکی سەرەکی نەوتی ئێران بوو

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا، هیندستان هاوردەکردنی نەوتی لە وڵاتی ئێران بە تەواوی راگرتووە.

هارش ڤاردهان شرینگلا، باڵیۆزی هیندستان لە ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێش بڕیاری ئەمەریکا بۆ درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکانی، ئێمە نەوتمان لە ئێران هاوردە دەکرد، بەڵام ئێستا کە ئەمەریکا ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندووەتەوە، ئێمە هیچ بڕە نەوتێک لە ئێران ناکڕین".

ئێران لە 10%ی نەوتی هیندستانی دابیندەکرد، بەڵام دەبێت هیندستان، هاوشێوەی تورکیا، بە دوای جێگرەوەی نەوتی ئێراندا بگەڕێت.

لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، شرینگلا رایگەیاندووە، ئەوان نابن بە بەشێک لە کێشەکان و داوا دەکەن هەردوولا بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

AFP

H.J