سوپای ئەمەریکا زیانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاشکرا دەکات

بۆ یەکەمجار سوپای ئەمەریکا چەند راستییەک ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئەمەریکا دانینا بەبرینداربوونی 11 سەربازی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

بەرپرسێکی ئەمنی هێزەکانی ئەمەریکا بە CNNـی گوتووە، لەکاتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، 11 سەرباز تووشی لەقینی مێشک بوون و لە دەرەوەی عێراق چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت، بەڵام رەتیکردەوە هیچ سەربازێک گیانی لەدەستدابێت.

هەروەها هاوپەیمانی نێودەڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش لە راگەیەندرواێکدا، برینداربوونی چەند سەربازێکی ئەمەریکی پشتڕاستکردووەتەوە.

هەشتی ئەم مانگە و لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێران، هێرشی مووشەکی بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامدا، ئەوکات ئەمەریکا رەتیکردەوە هیچ زیانێک بە سەربازەکانی گەیشتبێت.

H.J