نەتەنیاهو: ئێران گەورەترن دوژمنی ئیسرائیلە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانە

K24 – هه‌ولێر:

بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکو وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئێران گەورەترن دژە جوولەکەیە لە جیهاندا.

لە دیداری هۆڵۆکۆست و لە ساڵڕۆژی ئازادکردنی ئۆردوگای ئاشویتزی جوولەکەکان لە دەست نازییەکانی ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: "فەرمانێک لە ناوەخنی دامەزراندنی ئیسرائیلدا هەیە، هۆڵۆکۆستێکی دیکە دووبارە نابێتەوە، ئەمە گەورەترین پابەندیی منە".

ئاماژەی بەوەشداوە، نیگەرانم لەوەی تاوەکو ئێستا بەرەیەکی یەکگرتوو نییە دژی رژێمێک کە گەورەترین دوژمنی جوولەکەکانە لە جیهان، رژێمێک بە کراوەیی دەیەوێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و تاکە دەوڵەتی جوولەکەکان لەناو ببات.

پشتیوانی خۆشی بۆ هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە رووبەڕووی ئێران راگەیاند و روونیکردەوە، ئەوان وانەیەک فێربوون کە هەڕەشەکان بە جددی وەربگرن و بەرگری لە خۆیان بکەن.

مایک پێنسیش هەمان بۆچوونی لەبارەی ئێران هەبوو بەوەی دەیەوێت ئیسرائیل لەسەر نەخشە بسڕێتەوە.

Reuters