نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

 عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد و ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. 

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە شاندى باڵاى هه‌رێم لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانیش کۆببێتەوە و ئامانج لەو سەردانە، بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدایە.

ئاماژەی بەوەشدا، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێکی هەڵواسراوی وەک کێشەی نەوت و بودجە ده‌كرێت.

H.J