هۆشداری له‌م یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ ده‌درێت

ئه‌م یارییانه‌ له‌سه‌ر ئایپاد و مۆبایلی منداڵه‌كانتان ره‌ش بكه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق، هۆشداری له‌ به‌كارهێنانی چه‌ند یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌دات كه‌ هه‌رزه‌كار و گه‌نجان ده‌كاته‌ ئامانج و ئالووده‌یان ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی ئه‌و ده‌سته‌ عێراقییه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ یارییه‌كانی (نه‌هه‌نگی شین، پۆكیمۆن، شازاده‌ی ئاگر، چارلی، مریه‌م) ده‌درێت.

به‌ گوێره‌ی نووسراوی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن، ئه‌و یارییانه‌ی ژیانی راسته‌قینه‌ی منداڵان، هه‌رزه‌كار و گه‌نجان ده‌گۆڕن بۆ ژیانێكی ناڕاسته‌قینه‌، به‌كارهێنه‌ران ناچار ده‌كه‌ن هه‌ندێك ره‌فتاری نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران كۆتایی به‌ ژیانی خۆیان بهێنن.

له‌ سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ یاری نه‌هه‌نگی شینه‌ و تا ئێستا له‌ چه‌ندین وڵات، حاڵه‌تی مردنی هه‌رزه‌كاران به‌هۆی یارییه‌كه‌ تۆمار كراوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ میسر، سعودیه‌ و رووسیا، دوای ئه‌ویش یاری مه‌ریه‌مه‌.

هه‌رچی یاری پۆكیمۆنه‌، ئه‌گه‌رچی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ ناو خودی یارییه‌كه‌دا نییه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئاراسته‌كردنی به‌كارهێنه‌ران بۆ هه‌ندێك شوێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پۆكیمۆنه‌كان، به‌كارهێنه‌ر ئاگاداری چوارده‌وری خۆی نابێت، به‌تایبه‌تیش له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌ په‌ره‌باڵخه‌كان.

به‌هۆی یاریی (شازاده‌ی ئاگر)یش چه‌ندین قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، یارییه‌كه‌ رووسییه‌ و منداڵان به‌ره‌و سووتاندنی خۆیان و ماڵه‌وه‌ هانده‌ده‌ن و قوربانییش تۆماركراون.

هه‌ندێك یاری دیكه‌، ئه‌گه‌رچی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ران درووست ناكات، به‌ڵام ره‌فتاری نه‌شیاو و پێچه‌وانه‌ی دابی گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌، وه‌كو یارییه‌كانی  (Word Of War Craft - Star Craft - Grand Theft Auto).

یاری Word Of War Craft
یاری Word Of War Craft
یاری نه‌هه‌نگی شین
یاری نه‌هه‌نگی شین
یه‌كێك له‌ قوربانییانی یاری شازاده‌ی ئاگر  كه‌ منداڵێكی رووسییه‌
یه‌كێك له‌ قوربانییانی یاری شازاده‌ی ئاگر كه‌ منداڵێكی رووسییه‌
یاری مه‌ریه‌م
یاری مه‌ریه‌م
یاری Grand Theft Auto
یاری Grand Theft Auto
یاری Star Craft
یاری Star Craft

ا. م