سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەمساڵ یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت

کەی یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت؟
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و نوێترین هەڵوێستی یەکێتی لە بارەی بەستنی کۆنگرە ئاشکرا کرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی لەمساڵدا کۆنگرە دەبەستێت، ئەمە بڕیاری مەکتەبی سیاسیە، بەڵام جارێ رۆژەکەی دیاری نەکراوە.

راشیگەیاند، کۆنگرە ئامرازێکە بۆ پێشخستن و نوێبوونەوەی یەکێتی، بەڵام هەندێک کەس وەکو ئامانج سەیری دەکەن.

لەبارەی دانانی پارێزگایەک بۆ کەرکووک، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، دانانی پارێزگار تەنها بە پارتی و یەکێتی ناکرێت و کاری زیاتری دەوێت.

H.J