پاریس: داعش خۆی رێكده‌خاته‌وه‌

داعش ماوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان ئێف لۆدریان رایگەیاند، داعش لە عێراق كۆتایی نەھاتووە و بە نھێنی خەریكی خۆ رێكخستنەوەیە.

ژان ئێف لۆدریان، گوتیشی: پێشتر بیریان لەوە دەكردەوە، دادگایەكی نێودەوڵەتی بۆ داعشە دەستگیركراوەكان لە عێراق درووست بكەن، بەڵام بەھۆی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق، ئەو كارە مەحاڵە و ناكرێت لە عێراق دادگاییان بكەن.

هه‌روه‌ها گوتی: پرسەكە لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی لە سووریا چارەسەر دەكەین.

لۆدریان ئاماژەی به‌وه‌شدا، داعش لە عێراق كۆتایی نەھاتووە، بەڵكو بە نھێنی كار دەكات و خەریكی خۆ رێكخستنەوەیە.