یوڤێنتۆس ئاماده‌یه به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی مێژوو سه‌ڵاح بگوازێته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاماده‌یه محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری به یه‌كێك له گرانبه‌هاترین گرێبه‌سته‌كانی مێژوو بباته ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه یانه ئیتاڵیه‌كه ده‌یه‌وێت محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكاته شوێنگره‌وه‌ی پاولۆ دیبالا.
رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئینگڵاند ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نرخی سه‌ڵاح ده‌كاته نیوه‌ی نرخی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئاماده‌یه به 175 ملیۆن پاوه‌ند بیباته ریزه‌كانی و دوای نێیمار دا سیلڤای بڕازیلی بیكاته دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژوو.
جگه له سه‌ڵاح خانمه پیره‌كه هه‌وڵده‌دات یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ریال مه‌درید ماركۆ ئاسێنسیۆ یاخود ئیسكۆ بباته ریزه‌كانی.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2012 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بازلی سویسرا روویكرده یانه‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان له سه‌رده‌می مۆرینهۆ به 16 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزه‌كانی چێڵسی گواسترایه‌وه، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی فیۆرێنتینا كرد و پاشان یانه‌ی رۆمای تاقیكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2017ـه‌وه یاری بۆ لیڤه‌رپوول ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له كۆی 34 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 20 گۆڵی كردووه.