رەشنووسی سزا ئامادەکراوەکانی چەند سیناتۆرێکی ئەمەریکا دژی تورکیا

کۆنگرێس دەیەوێت پێچەوانەی ترەمپ مامەڵە لەگەڵ تورکیا بکات

K24- هەولێر:

هەردوو سیناتۆر، لینزی گراهام و ڤان هۆلێن، رەشنووسی ئەو سزایانەیان بڵاوکردەوە کە رەوانەی کۆنگرێسی ئەمەریکای دەکەن بۆ پەسەندکردن.

لە نووسراوێکدا کە لینزی گراهام بڵاویکردووەتەوە هاتووە، کۆنگرێس ئەم سزایانە بەسەر تورکیا دەسەپێنێ مەگەر ئەوەی تورکیا بە بێ پشتگیری ئەمەریکا ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتی فۆڕات و رۆژهەڵاتی سنوورەکانی عێراق ئەنجام نەداو و هێزە چەکدارەکانی بکشێنێتەوە، بە چەکدارە یاخییانەش کە تورکیا پشتگیریان دەکات

لیستی سزاکان

سزای خستنە سەر هەر یەک لەم سیاسیە تورکانە

سەرۆک

جێگری سەرۆک

وەزیری بەرگری

وەزیری دەرەوە

وەزیری دارایی

وەزیری بازرگانی

وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان

سزا خستنە سەر سوپای تورکیا

سزا خستنە سەر هەرکەسێکی بیانی کە تەکنەلۆژیا و پارە و کەلوپەل دەفرۆشێتە یان پێشکەش بە سوپای تورکیای دەکات؛ بەمانەی خوارەوەش:

فڕۆکەی جەنگی و پارچەی فڕۆکەی جەنگی کە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە بەکاردێن

کەلوپەل و خزمەتگوزاری خودکار کە لە لایەن هێزی زەمینی و دەریایی سوپای تورکیاوە بەکاردێت

چەک و ئامرازی بەرگری

سزا خستنە سەر کەرتی وزەی تورکیا

سزا خستنە سەر ئەو خەڵک و یەکانەی کە کەلوپەل، خزمەتگوزاریی، تەکنەلۆژیا، زانیاری پێشکەش بە تورکیا دەکەن کە خزمەت بە بەرهەمی نەوتی ناوخۆ و گازی سروشتی تورکیا بکات، ئەوانەی لە لایەن سوپاوە بەکاردێن

قەدەغەی هاوکاری سەربازیی ئەمەریکا

قەدەغەی فرشتنی ئامراز، خزمەتگوزاری، تەکنەلۆژیای ئەمەریکی بە سوپای تورکیا

قەدەغەی فرۆشتنی تەقەمەنی یان گواستنەوەکان بۆ سوپای تورکیا

یاسای رووبەبەڕووبەنەوەی نەیارانی  ئەمەریکا لە رێگای ئابڵوقە CAATSA - سیستمی ئێس 400

پێناسەکردنی کڕینی سیستمی ئێس-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە وەک پێشێلی ماددەی ٢٣١ی CAATSA

جێبەجێکردنی سزاکانی CAATSA لەماوەی 180 رۆژ لەو رۆژەوەی وەک پێشێلکاریی دەستنیشان دەکرێت

بەخشینەکانی CAATSA لە ژێر برگەی 231 بۆ ئەم کڕینە لاببرێت

سزاکان ئەمانە ناگرنەوە

هاوکاری مرۆیی

هاوکاری پزیشکیی

هاندان و هاوکاری بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن

ئاڵوگۆڕی هەواڵگیریی

راپۆرتی سەپێنراو

راپۆرت لەسەر سامان و موڵکەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان

رێگریکردن لە دانی ڤیزا

نەدانی ڤیزای ئەمەریکا بە سەرکردایەتی تورکیا

H.J