کاتی کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی لیستی هاوبەش دیار نییە
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا لایەنە سیاسییەكان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستەكانیان لەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆ نەبوونەتەوە، كه بڕیار بوو سەرەتای ئەم ھەفتەیە 11 پارت و لایه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له شاری هه‌ولێر كۆ ببنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئەحمەد نەمەڵی، ئەندامی دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی گه‌شبینیی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناشارێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شڵێت: یه‌كێتی كێشه‌ی نییه هه‌ر كاتێك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت.
دواخستنی كۆبوونەوەی 11 حزبەكە لەسەر بڕیاری لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی ھەرێمی كوردستان بووە، تا ئێستاش دیار نییە، كەی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام ده‌درێ، چونكە وه‌ك عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، لایەنە سیاسییەكانی دیكە ھێشتا لە وادەی كۆبوونەوەكە ئاگادار نەكراونه‌ته‌وه.
11 حزبی ھەرێمی كوردستان لە سەرووی ھەمووشیانەوە پارتی و یەكێتی لە ئامادەكاری دان بۆ یەكخستنی ھەڵوێستەكانیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كەركووك، موسڵ، دیالە و سەڵاحەددین. لە یەكەم كاریشیاندا لیستێكی ھاوبەشیان بەناوی "كەركووك كوردستانییه" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای ئەو شارە پێك ھێناوە.
H.B