به فه‌رمی میلان راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی میلان دوای 17 كاتژمێر به‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی ماركۆ جیامپاوڵۆی راهێنه‌ر، ده‌ستبه‌كاربوونی ستیفانۆ پیۆڵی وه‌ك شوێنگره‌وه و راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه راگه‌یاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، یانه‌ی ئه‌یسی میلان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ستێفانۆ پیۆڵی به راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو یانه‌ی میلان جیامپاوڵۆی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ستێفانۆ پیۆڵی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا دوو رۆژه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی ده‌ستنیشانكردنی پیۆڵی وه‌ك راهێنه‌ر، هانده‌رانی میلان له سۆشیاڵ میدیا دژی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌وه‌ستن و پێیانوایه له ئاست شكۆ و گه‌وره‌یی یانه‌كه نییه و ناتواتێت دۆخی یانه‌كه باشتر بكات.
ستێفانۆ پیۆڵی ته‌مه‌ن 53 ساڵ له مانگی نیسان ئه‌مساڵ له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی فیۆرێنتینا دوورخرایه‌وه و به‌هه‌مان شێوه له كۆتاییه‌كانی 2016 به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر میلان ده‌كرا و پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌كانی پارما، ساسولۆ، بۆڵۆنیا، كیڤۆ ڤیرۆناش بووه.