بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ نزیك بۆته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی جواو كانسێلۆی به‌رگریكاری پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌سه‌ر هێڵن، دیارترینیان بارسێلۆنایه كه ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بكاته شوێنگره‌وه‌ی دی لیخت كه له گواستنه‌وه‌ی بهێوا بووه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جواو كانسێلۆ كێبڕكێی یانه‌كانی بایرن میونشن و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس 60 ملیۆن یۆرۆی كردۆته‌وه مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی، ئه‌م نرخه‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی بارسێلۆنا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، له جیاتی دی لیخت ده‌یگوازینه‌وه كه تێیدا تێچووی به‌رگریكاره هۆڵه‌نداییه‌كه ده‌یكرده 80 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هه‌م له یانه‌ی یوڤێنتۆس و له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش زۆر به جواو كانسێلۆ سه‌رسامه و یه‌كێكه له هاوڕێیه نزیكه‌كانی.
كانسێلۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه، دواتر له ده‌رگه‌ی ڤالێنسیاوه له 2014 روویكرده لالیگا، دوای دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا كرد، وه‌رزی رابردووش بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی یوڤێنتۆس یاری كرد، به‌ڵام وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی پێنه‌درا، له كۆی 34 یاری یه‌ك گۆڵ و 5 ئاسیستی كرد.