ئەمەریکا کارێکی ئێران بە ئابڕووچوون ناو دەبات
K24 – ههولێر:
مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مامەڵەی ئێران لەگەڵ پشکێنەرانی سەر بە ئاژانسی نێودوڵەتی وزەی ئەتۆم بە ئابڕوچوون دادەنێت.
پۆمپێیۆ لە راگەیاندراوێکدا دووپاتی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی تەواو لە پرۆسەی چاودێری و لێکۆڵیینەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەکات و نیگەرانی خۆشی لەبارەی هاوکاری نەکردنی پشکنەرانی نێودەوڵەتی لەلایەن تارانەوە راگەیاند.
پۆمپێیۆ رێگریکردن لە سەردانی پشکێنەرانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە ئابروچوونێک دانا و گوتیشی ئەمە کارێکی مەترسیدار و بێ پاساوە.
لەگەڵ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێچەوانەی بەندەکانی رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێرانە، تاران دەرگای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان داخست و ئەمەش ناڕەزایی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا لێکەوتەوە.
H.J