پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی ئاشکرا کرد

پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، کارەکە کارێکی خۆکوژییە.

راشیگەیاند، بەڵگەی پێویست هەیە کە دەیسەلمێنن رووداوەکە خۆکۆژییە بووە و بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکە لە دەرەوە فیشەک بەری نەکەوتووە. ئۆتۆمبێلەکە لە دوای رووداوەکە وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار بووە 20/10/2019 دوا دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەد بێت و پێشتریش چەند دانیشتێکیان لە دادگا هەبووە.

گووتیشی، ئێمە هۆکاری کێشەی نێوان ئامانج بابانی و خێزانەکەی دەزانین، بەڵام ئاشکرای ناکەین و بۆ دادگای جێدەهێڵین.

ئاشکراشیکرد، دەمانچەکە لەبەردەم ئامانج بووە و لە دووری 2 سانتیمەتر تەقەی لەخۆی کردووە، لانە لە دووری 30 سانتیمەتر تەقەی لێکراوە و سێ گوللـەش بە منداڵکەوە نراوە.

H.J