وێنه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ چركه‌ساتی راگه‌یاندنی شه‌ڕدا بڵاوكرایه‌وه‌

جاڕی شه‌ڕی دا

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌ردۆغانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و كاته‌ چركێندراوه‌، كه‌ بڕیاری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ ده‌دات.

سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاریدا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێبكات.

ئه‌ردۆغان ناوی له‌ پرۆسه‌كه‌ ناوه‌، كانی ئاشتی.

ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌ به‌ بۆردومانكردنی سه‌رێ كانی له‌ لایه‌ن 25 فڕۆكه‌ی ئێف16ی توركیاوه‌ بوو.