كچه نه‌خۆشه‌كه‌ی چۆمان گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه له جیاتی فرمێسك خوێن له چاوی دێته خواره‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن.
كچه‌كه ناوی سارایه و ته‌مه‌نی 17 ساڵانه، دانیشتووی قه‌زای چۆمانه، جگه له چاوی، خوێن له لووت و گوێی دێته‌خواره‌وه، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی پزیشكییه.
باوكی سارا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی ساڵێك و دوو مانگه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه و بردوومانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چاره‌سه‌ری نه‌بووه".
روونیشی ده‌كاته‌وه، كه تا ئێستا له پشكنینه‌كان هیچ شتێك ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لین بۆ پشكنینی نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی، له فه‌یسبووكه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه چواره‌م حاڵه‌تی هاوشێوه‌یه و كاتێك پشكنینی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن، هیچ نه‌خۆشییه‌ك ده‌ستنیشان ناكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پسپۆڕی جۆراوجۆر كراوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، جگه له گومانی نه‌خۆشییه‌ك، كه هێشتا گومانه و ئیسپات نه‌بووه، هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه دیار نییه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ئاگاداری حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌یه و دووانیشیان چاره‌سه‌ر كراون و چاكبوونه‌ته‌وه.