ئومێد سه‌باح: دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامێكی زۆر باش
K24 – هه‌ولێر:
ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له دانووستانه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا، به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتینه ئه‌نجامێكی زۆر باش.
گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بدات.
له‌و باره‌یه‌وه، ئومێد سه‌باح گوتی: له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی تێبینییه‌كان رێككه‌وتووین و ئامانجی پڕۆژه‌یاساكه‌ش هێنانه‌دی دادپه‌ره‌وه‌ری و متمانه‌یه و حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستیده‌كه‌وێت به یه‌كسانی دابه‌شی سه‌ر كه‌رته جیاوازه‌كانی بكات.