ڤیدیۆی ساتی چوونی خۆكوژێك بۆ ناو كڵێساكه‌ی سریلانكا بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له چه‌ند كلێسایه‌كی وڵاتی سریلانكا، زیاتر له 310 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، دواتریش رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كان راگه‌یاند.
میدیاكانی سریلانكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، تێیدا یه‌كێك له خۆكوژه‌كان ده‌دره‌كه‌وێت، كه كرده‌وه‌كه‌ی له كڵێسای كۆتواپیتیا ئه‌نجام داوه. كه‌سه‌كه گه‌نجێكی ریشداره و جانتایه‌كی گه‌وره‌ی له پشت كردووه، به رووخساریشیه‌وه پێناچێت سریلانكی بێت.
شەش تەقینەوە ئاهەنگەکانی ئیستەریان لە وڵاتی سریلانکا کردە ئامانج، سێ ته‌قینه‌وه له‌ناو كڵێساكانى ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی نیگۆمبۆ، پاتیكالو و ناوچه‌ی كۆچیكادی كۆلۆمبۆ روویان دا، به هۆیه‌وه‌ش زیاتر له 310 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و نزیكه‌ی 500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڤیدیۆی ساتی چوونی خۆكوژه‌كه بۆ ناو كلێساكه، كه میدیاكانی سریلانكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه
ئ. م