سووریا.. هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی رووسی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا جێگیر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و هێزه سه‌ربازییه رووسییه‌كان، له بنكه‌یه‌كی پێشووی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ته‌بقه جێگیر ده‌بن، ئه‌وه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه له‌و وڵاته.
ئێستا هێزه‌كانی سوپای سووریا، له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، فڕگه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌پارێزن، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 داعش داگیریكرد، دواتریش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2017 ئازادكرایه‌وه و كرایه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ئه‌فسه‌رێكی سووپای سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆریستان فڕگه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان وێرانكردووه، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش كه لێره‌بوونه هیچ شتێكیان نۆژه‌ن نه‌كردووه‌ته‌وه، ئێستاش سه‌ربازانی سوپا، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی فڕگه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره سوودی لێوه‌ربگیرێت.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، دوای بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، به‌و جۆره‌ش رێگه‌ی به توركیا داوه هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
توركیا له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی 9 رۆژ هێرش و بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوو.
دوای درووستبوونی كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
ئ. م