كۆنگرێس بەشە بودجەی وەزارەتی بەرگری پەسەند كرد
K24 - ھەولێر
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد كه بڕێك هاوكاری ماددی بۆ هێزی پێشمه‌رگه تێدایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆنگرێسی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد كه بڕی 700 ملیار دۆلار بوو كه له‌نێویشیدا بڕی 365 ملیۆن دۆلار وه‌كو هاوكاری راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها له‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه سه‌په‌ند كرا، ئه‌و مه‌رجه هه‌ڵگیراوه كه هاوكارییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگای به‌غداوه، بگاته ده‌ست هه‌رێمی كوردستان و یانیش پێویسته له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو هاوكاری كوردستان بكرێت، ئه‌مه‌ش له دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.