ئێران وەزیرێکی ئیسرائیلی کردووەته‌ سیخوڕی خۆی

ئیسرائیل سزای 11 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌كرد

K24 - هه‌ولێر:

دادگای باڵای ئیسرائیل، سزای 11 ساڵ زیندانیكردنی بۆ وه‌زیرێكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركرد، به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌كه‌ی، كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دراوه‌ته‌ پاڵ جۆنین سیگیڤ، وەزیری پێشووتری وزە و ژێرخانی ئیسرائیل، به‌و هۆیه‌وه‌ش،سزای 11 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه‌.

جۆنین سیگیڤ، له‌ ساڵی 1995 تا 1996، وه‌ك وه‌زیری وزه‌ و ژێرخانی ئیسرائیل كاری كردووه‌.

به‌هۆی تۆمه‌تی سیخوڕیكردنیش بۆ ئێران، له‌ مانگی ئایار/ مایۆی 2018، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

وه‌ك ئاژانسه‌ باسی ده‌كات، یه‌كێك له‌ تاوانه‌كانی ئه‌و وه‌زیری پێشووی ئیسرائیل، له‌ یه‌كێك له‌ سه‌ردانه‌كانیدا بۆ نایجیریا و مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌، هەموو زانیارییەکانی شوێنى مانەوەی سەربازان و ئاسايش ئیسرائیل و ناوی دەسەڵاتدارەکانی بە ئێران داوە.