هه‌نگاوێكی په‌كه‌كه ناڕه‌زایی كورد له ئه‌ڵمانیای لێده‌كه‌وته‌وه
K24- به‌رلین:
دوای ڕاگەیاندنی ھێزێکی چەکداری سەربە پەکەکە بە ناوی "ھێزەکانی پاراستنی جەوھەری باشووری کوردستان" کاردانەوەی لێکەوتەوە و ڕێکخراو و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی لە ڕەوەندی کوردی ئەڵمانیا ڕەخنە لەو ھەڵوێستەی پەکەکە دەگرن، داواش لە پەکەکە دەکەن، ڕێز لە سەروەری و دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بگرێت و دەست نه‌خه‌نه ناو كاروباری ھەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیێنن، کە مەیدانی پەکەکە باکووری کوردستانە نەك باشوور.
ئه‌وان له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، راگه‌یاندنی ئه‌و هێزه چه‌كدارییه له باشووری كوردستان، بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سەعید عەبدولمەجید، سەرۆکی کۆمەڵەی كوردانی سووریا له به‌رلین ده‌ڵێت: راگه‌یاندنی ئه‌و جۆره هێزانه، كه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایا ئێمه "هێزێكی جه‌وهه‌رین"، ئه‌و هێزانه له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن، مه‌به‌ست و مه‌رامێكی باشیان نییه و به دڵنیاییه‌وه ئامانجیان له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده له باشووری كوردستان.
ئه‌و چالاكوانه كورده رووی قسه‌كانی له په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه به ئاشكرا به‌رپرسیارێتی پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌تان له ئه‌ستۆ گرت، ئێمه‌ش به په‌كه‌كه ده‌ڵێین: مه‌یدانی جه‌نگ و خه‌بات و چالاكییه‌كانتان له باكووری كوردستانه نه‌ك له باشوور".
چالاكوان ته‌لار ته‌یبیش كه جێگری رێكخراوی زۆزكه له به‌رلین، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه به شه‌ڕفرۆشتن به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه په‌كه‌كه دێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕ به باشوور ده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش ئه‌جێندایێكی ده‌ره‌كی له‌پشته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریه‌ی هه‌یه، به دۆخێكی نه‌خوازراو بیگۆڕێته‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئامانجی په‌كه‌كه رزگاركردنی خاكی كوردستان بێت، زۆر شوێنی دیكه هه‌ن كه داگیركراون، ده‌توانن شه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن".
ئونال یاردمجی، كه چالاكوانێكی دیكه‌یه و ئه‌ندامی رێكخراوی كۆمكاره له به‌رلین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "په‌كه‌كه په‌یوه‌سته به باكووری كوردستان نه‌ك باشوور، ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێت"، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی باشووری كوردستانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه، ئه‌و چالاكوانه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌ڵوێستی باشووری كوردستان هه‌ڵوێستێكی راست و درووسته و پێویست ناكات لایه‌نێكی وه‌ك په‌كه‌كه هێزێكی چه‌كداری له باشوور دابمه‌زرێنێت، چونكه له باشوور دامه‌زراوه‌یه‌ك به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌یه و به یاسا دامه‌زراوه و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و به نیمچه ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه".
به‌ر له ماوه‌یه‌ك، په‌كه‌كه هێزێكی چه‌كداری ده‌مامكدار به ناوی "هێزی جه‌وهه‌ری پاراستنی باشووری كوردستان" راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B