هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ئارادایه
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، "هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ناو په‌رله‌مان له‌ئارادایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران كراوه، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قه‌كان پێكبهێندرێن و بكرێت به پڕۆژه یاسا، تاوه‌كو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
عه‌باس سروت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به سایتی "مه‌علومه"ی راگه‌یاند، "پێكهێنانی فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكی بوو، له‌كاتێكدا له سیسته‌مه جیهانییه‌كاندا وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆنترۆڵی ئاسایشی ناوخۆی به‌ده‌سته‌وه‌یه و فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قه‌كان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگرین، له ده‌وروبه‌ری پارێزگاكان و سنووره‌كانی وڵات بڵاوده‌كرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "فه‌رمانده‌یه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بووه‌ته هۆی درووستبوونی پشێوی له دۆخی وڵات و پیاده‌كردن و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڕه‌مه‌كی و نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "جووڵه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییانه و هه‌نگاونان به‌ره‌و سیسته‌می فه‌یله‌قه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانتاران له‌ئارادایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیكرده‌وه، "لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌كانیدا كار له‌سه‌ر داڕشتنی پڕۆژه یاسایێك ده‌كات، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و دامه‌زراندنی فه‌یله‌قه‌كان، داواش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی فه‌رمانده‌یی پۆلیس و فه‌یله‌قه‌كانی پارێزگاكان بنێرێته په‌رله‌مان".
H.B