به ڤیدیۆ.. سه‌رده‌می "خه‌لافه‌ت" ماره‌یی كچێك پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه بووه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" له عێراق، ماره‌یی ژنێك له "دادگاكانی خه‌لافه‌ت" پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
ئه‌و وێبسایته رووسییه، سه‌ردانی به‌ندیخانه و دادگاكانی داعشی كردووه له عێراق و به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، له یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان، ماره‌یی كچێك له یه‌كێك له دادگاكان، ته‌نها یه‌ك "پشتێنی بۆبمبڕێژكراو" بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار ده‌ستیپێكرد و تا ساڵی 2017 به‌رده‌وام بوو.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، ته‌واوی رێسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خه‌لافه‌ته‌كه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا سه‌پێندراوه و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی حكوومه‌ته‌كانی پێشووش كاری پێنه‌كراوه.
ئ. م