مباپێ: ناتوانم ببمه مێسی به‌ڵام كریستیانۆ ده‌كه‌مه نموونه‌ی ئاستبه‌رزی خۆم
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تازه ناتوانێت چیرۆكی لیۆ مێسی دووباره بكاته‌وه، ده‌شڵێت: كریستیانۆ نموونه‌ی به‌رزی منه.
كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ده‌ڵێت: وه‌ك یاریزان و هاوڵاتییه‌كی فره‌نسی به دڵنیاییه‌وه زێدان نموونه‌ی كه‌سایه‌تی به‌رزی منه، له كاروانی یاریكردنیشم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه كریستیانۆ بكه‌مه نموونه‌ی به‌رزی خۆم.
مباپێ كه مۆندیالی 2018ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رنسا برده‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێلێ، رۆناڵدینهۆ، رۆناڵدۆ و ریكاردۆ كاكا گه‌وره‌كانی تۆپی پێن و له‌بیر ناكرێن.
مباپێ ده‌شڵێت: ناتوانم كاروانی یاریكردنی مێسی دووباره بكه‌مه‌وه، چونكه ده‌بوو پێشتر هه‌ر له یانه‌ی مۆناكۆ مابامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی مێسی بارسێلۆنا یانه‌كه‌م نه‌گۆریبا، بۆیه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌ماوه وه‌كو مێسی بم، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌زموونی كریستیانۆ بكه‌مه وانه‌یه‌ك بۆ كاروانی وه‌رزشیم.
مباپێ ده‌شڵێت: به ئاستی كریستیانۆ سه‌رسامم و ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه ده‌توانێت دووباره یانه‌ی یوڤێنتۆس به نازناوی چامپیۆنزلیگ شاد بكاته‌وه.
كلیان مباپێ ته‌مه‌نی 21 ساڵ، له كۆی 109 یاری له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان 81 گۆڵ و 44 ئاسیستی كردووه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا له ئێستادا مباپێ له لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس داوا كراوه.