به ڤیدیۆ.. له كه‌مپی هۆل پشێوی كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومان و هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆلی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زاتییدایه و ده‌ستیان به پشێوی نانه‌وه كردووه و ئه‌گه‌ری راكردنی ژماره‌یه‌كیان له ئارادایه.
دوێنێ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی زیندانییانی داعش له باكووری سووریا ده‌گرینه ئه‌ستۆ.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، توركیا ده‌بێت به‌رپرسیارێتی پاراستنی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له ئه‌ستۆ بگرێت.
رۆژی 6ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، هۆشداری دا له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش به تایبه‌تی له كه‌مپی هولی په‌نابه‌ران، ئه‌گه‌ر بێت و توركیا له‌شكركێشی بكاته سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیداره‌كه رایگه‌یاند، دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌سه‌ده له شه‌ڕی باغۆز، كه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه له قه‌یرانی سووریادا، هه‌زاران چه‌كدار و خێزانی داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) كرد و له كه‌مپی ئاواره‌كانی هول نیشته‌جێ كران.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و كه‌مپه‌دا، 71 هه‌زار و 658 ئاوار و په‌نابه‌ر گیرساونه‌ته‌وه و كه هاووڵاتی زیاتر له 60 وڵاتی جیهانن.
له باره‌ی ورده‌كاری ژماره‌كانه‌وه، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری راشیگه‌یاند، له‌و ژماره‌یه، 30 هه‌زار و 890 كه‌سیان خه‌ڵكی عێراقن، 30 هه‌زار و 314 كه‌سیان خه‌ڵكی سووریا‌ن، 10 هه‌زار و 454 كه‌سیان خه‌ڵكی وڵاتانی جیاجیان و ئه‌مانه‌ش كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشن و هیچیان مه‌ترسییان له‌و چه‌كدارانه كه‌متر نییه كه له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركراوون.
ئیداره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌مپه بووه‌ته بارگرانییه‌كی ماددی و ئه‌منی گه‌وره بۆیان و كێشه‌یه‌كی مرۆییه و هاوشێوه‌ی به‌رمیلێك بارووده و ترسی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و رۆژانه رووداوی كوشتن و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌وڵی راكردن له ئارادان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ژنانی سه‌ر به داعش له ناو كه‌مپه‌كه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و خه‌ریكی چاندنی هزری توندڕه‌وین له ناو منداڵ و تازه پێگه‌یشتووه‌كانیاندا و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و جموجوڵی ژنانی سه‌ر به داعش.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سێ رۆژ پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا راشیگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا ناوچه‌كه به‌ره‌و لێواری شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی پاشاگه‌ردانی و پشێوی ده‌بات و ئه‌سته‌م ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.