له به‌رلین داوای هێرش نه‌كردنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لیبیا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له ره‌شنووسی به‌یاننامه‌ی كۆتایی "كۆنگره‌ی ئاشتی له باره‌ی لیبیا" كه ئه‌مڕۆ له به‌رلین ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ململانێی لیبیا كراوه، هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه و كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، له ره‌شنووسه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی لیبیا كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه، ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌شنووسه‌كه ده‌ریده‌خات، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی لیبیا، كه باره‌گاكه‌ی له "ته‌رابلووس"ـه، ته‌نیا كیانی یاساییه و ده‌بێت فرۆشتنی نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه بێت، به مانایه‌كی دیكه داننانه به ته‌رابلووسدا وه‌ك ناوه‌ندی یاسایی لیبیا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆك خێڵه‌كان و هاوپه‌یمانانی "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌نده‌ره نه‌وتییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیادا و رێگه نادان حكومه‌تی "وفاقی نیشتمانی" نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.