هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان، ريڤينگ هرورى، داواى له دوو له گه‌نجترين په‌رله‌مانتاره‌كان كرد، هاوكارييان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان.
هێمن هه‌ورامى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى رايگه‌ياند، پۆستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان پشكى يه‌كێتييه، فراكسيۆنى يه‌كێتيش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان نه‌كردووه، ئه‌و پۆسته به شێوه‌ى كاتى به‌ڕێوه‌ده‌برێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڤالا فه‌ريد له فراكسيۆنى پارتى كانديدى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه.
سۆران عومه‌ر، له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵ رايگه‌ياند، له په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان نه‌ماوه، پۆستى جێگرى يه‌كه‌م و دووه‌م هه‌يه.
بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو له فراكسيۆنى پارتى رايگه‌ياند، هێمن هه‌ورامى كانديدى فراكسيۆنى پارتييه بۆ پۆستى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له فراكسيۆنى نه‌وه‌ى نوێش، كاوه عه‌بدولقادرى كانديد كردووه بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له پێكهاته‌كانيش، لايه‌نه توركمانييه‌كان، بۆ پۆستى جێگرى دووه‌م، مونا قاوه‌چى كانديد كرا.