پێشمەرگەیەك بە دەستڕێژی گولـلەی چەند كەسێك گیانی لەدەستدا

"دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلەكەیان كراوە"

K24- سلێمانی

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "شەوی رابردوو لە رێگەی نێوان کەرکووك- چەمچەماڵ تەقە لە ئۆتۆمبێلێك دەکرێت دووکەس بریندار دەبن بەھۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە".

گوتیشی: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پێشمەرگە بووە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "ئەو رووداوە لەكاتێك روویداوە كە شەوی رابردوو پێنج کەس لە کەرکووکەوە بۆ یاری کڵاوێن سەردانی چەمچەماڵ دەکەن دوای گەڕانەوەیان بۆ کەرکووك کاتژمێر 11ی شەوی لە نزیك قەرەھەنجیر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلەكەیان دەكرێت. یەكێك لەو كەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە شەھاب ئەحمەد گیانی لەدەستداوە، بەوتەی کەسە نزیکەکانی پێشمەرگە بووە و دانشتووی دووز خورماتوو بووە".

تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە لێدوانی فەرمیان لەسەر رووداوەكە نەخستوەتەڕوو.