كەسێك بە تۆمەتی‌ بازرگانیکردن بە ماددەی‌ هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر کرا

"بڕێك ماددەی ھۆشبەر لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا گیراوە"

K24 - سلێمانی

لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كرا و لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەست بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەردا گیراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش کۆکردنەوەی‌ زانیاریی‌ ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە بازرگانیی‌ بە ماددەی‌ هۆشبەرەوە دەکرد، دوای‌ وەرگرتنی‌ فەرمانی‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبار لە گەڕەکی‌ هوانە دەستگیر بکرێت ‌و لەکاتی‌ دەستگیرکردنیدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی‌ هۆشبەردا گیرا".

ئاماژە بەوەش كراوە: "ئێستا تۆمەتبار (ز، ر، ش) بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 14ی‌ ماددە هۆشبەرەکان راگیراوە".

ھ.م