"دیموكراته‌كان له ناوخۆی عێراقه‌وه مووشه‌كباران كراون"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی له راپۆرتێكدا ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆیه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی باره‌گاكانی دیموكراتی پێ بۆردومان كراون، له ناوخۆ عێراقه‌وه ئاراسته كراون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، شوێنی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه، 20-40 كیلۆمه‌تر دوورتر نه‌بووه له شوێنه‌كه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێران سوودی له چه‌ند سه‌كۆیه‌كی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك وه‌رگرتووه، كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، له پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
له باره‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ تۆماركردنی ساته‌وه‌ختی مووشه‌كبارانه‌كه، له راپۆرتی رۆژنامه‌كه به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئاماژه به‌وه كراوه، فڕۆكه‌كان له سنووری پارێزگای كه‌ركووكه‌وه ئاراسته‌ی شوێنه‌كه كراون.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، تا ئێستا شوێنی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان به دیاریكراوی نه‌زانراوه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌و شوێنه‌ی مووشه‌كه‌كانی لێ ئاراسته كراوه، دووریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شوێنی ئامانجه‌كه، له نێوان 20 بۆ 40 كیلۆمه‌تره‌وه بووه و له ناوخۆی عێراقیشه‌وه بووه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، جۆری مووشه‌كه به‌كارهاتووه‌كان، زه‌مین بۆ زه‌مین (ارض – ارض)ی كورت مه‌ودوا نه‌بووه وه‌ك سوپای پاسداران بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی له دوای خۆی جێی هێشتووه له شوێنه‌واری ئه‌و جۆره مووشه‌كانه ناچن.
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌كباران كرا، فێرگه‌یه‌كی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش كه له نزیك شوێنه‌كه‌یه، مووشه‌كێكی به‌ركه‌وت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له هێرشه‌كه 17 كه‌س "شه‌هید" بوون نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا، به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو.
ا. م