رووسیا لە پاڵپشتی ئێران خۆی یەكلا دەكاتەوە
K24 - مۆسكۆ
رۆژ دوای رۆژ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مەریكا له دژی ئێران خێراتر ده‌بن، زۆرێك چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی رووسیا بوون له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران، به‌ڵام ڤلادیمێر پوتین راشكاوانه گوتی "رووسیا تیمی ئاگر كوژێنه‌وه نییه، تا یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌مووان رزگار بكات"، له باره‌ی دوایین هه‌ڵوێستی سه‌رۆكه‌كەیان، به‌رپرسانی رووسیا ده‌ڵێن، خۆمان له به‌شداری سه‌ربازیی ده‌بوێرین.
به‌گدان بێزپالكه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بە كوردستان24ی راگەیاند: "په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك پوتین ئه‌شێت وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و داوایانه‌ی ئاراسته‌ی كراون به مه‌به‌ستی كۆمه‌كی و هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ری گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران تا به‌شێوه‌ی سه‌ربازیی پشتیوانی ئێران بكات، به‌ڵام من پێم وایه رووسیا نه ته‌نیا توانای سه‌ربازی نییه هاوكاری بكات، به‌ڵكو سه‌رۆك پوتین به وریاییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌ی دایه‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئەو وڵاته. له دۆخی سووریادا ئێمه به‌پێویستمان زانی به‌هانه‌وه بچین و به‌شداربین، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی دیكە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جارێ خۆمان له به‌شداری سه‌ربازیی ئه‌بوێرین، چونكه ئه‌شێت هاوسه‌نگی ناوچه‌كه بشێوێنێت".
كۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی باشدایه له‌گه‌ڵ به‌شێك له وڵاتانی رۆژئاوا، ئێستاش كه تاران دووچاری ئه‌م دۆخه هاتووه، كاربه‌ده‌ستانی رووسیا ده‌ڵێن، پێویسته ئه‌م چاوه‌ڕوانیه زیاتر ئه‌وروپا بكرێت.
لەوبارەوە میخایل ماركێله‌ڤ، راوێژكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی یه‌كگرتووی رووسیا له په‌رله‌مانی رووسیا بە كوردستان24ی گوت: "ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ئاكامی سیاسه‌تی نا به‌رپرسیارانه هاتووەته ئاراوە، ناكرێت بخرێته ئه‌ستۆی رووسیا، چونكه رێككه‌وتنی چه‌كی ناوكی هیچ په‌یوه‌ندیی به رووسیاوه نه‌بووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوبه‌شی رێككەوتنه‌كه‌ن به‌رپرسیارییه‌تی دیاریكراوی خۆیان له ئه‌ستۆیه، رێكه‌وتنه‌كه له نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا واژوو كراوه، ده‌ست پێشخه‌ر بۆ ده‌رچوون ئه‌مەریكایه، بۆیه لێره‌دا ئه‌وروپا ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت، به‌و پێیه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه، زیان به گرێبه‌ستی ئابووری و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا ناچار نییه نێوه‌ندگیری بكات، ئێمه ده‌توانین دۆخه‌كه هه‌ڵبه‌سه‌نگێنین، به‌ڵام توانای به‌شداری راسته‌وخۆمان نییه".
ھ.م