وڵاتێكی ئهوروپی دەست بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە
K24 - ههولێر:
ئانک شۆوتن، وەزیری بەرگریی نێزهرلاندس (هۆڵەندا) رایگهیاند، بڕیاری وەستاندنی مەشقەکان کاتیی بووه و بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا، جارێکی دیکە دەست بە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بکەنەوە.
وەزیری بەرگریی نێزهرلاندس دووپاتی کردەوە؛ فەرماندەی هێزەکانی وڵاتهكهی لە بەغدا، لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ هێزەکانی عێراق، بەڵام رەتیکردەوە کاتی دەستپێکردنەوەی مەشقەکان ئاشکرا بکات.
لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەواوی چالاکییەکانی لە عێراق وەستاند.
ئ. م