بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق هاوه‌نباران ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی، رایگه‌یاند: "سێ گوللـه هاوه‌ن له‌ناو بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی تێدان".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، نیوه‌شه‌وی رابردوو سێ گوللـه هاوه‌ن له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی به شوێنه‌كه نه‌گه‌یاندووه و ئاگره‌كه‌ش كوژێنراوه‌ته‌وه".
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه 64 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه دووره، یه‌كێكه له بنكه ستراتیژییه گرنگه‌كان و له پرۆسه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه.