ئه‌حمه‌د سه‌فار: مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه و بودجه‌ی ساڵی هاتووی هه‌رێم هه‌یه
K24- به‌غدا:
ئه‌حمه‌د سه‌فار, ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه بۆ ئه‌مساڵ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نییه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌مساڵ هیچ جۆره مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، مووچه‌كه وه‌ك خۆی و به گوێره‌ی یاسای بودجه خه‌رج ده‌كرێت".
ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: "مه‌ترسی بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
H.B