له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی "ساتی كوشتنی پاسه‌وانه‌كانی به‌غدادی" بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی یارییه‌كی ئێلیكترۆنی له‌لای زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیاكان بووه به ڤیدیۆی ساتی كوشتنی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ئاشكرایكردووه، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها یارییه‌كی ڤیدیۆییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ساتی هێرشكردنه سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی به‌غدادی نییه.
ئاژانسه فه‌ره‌نسییه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییانه‌ی له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا یه‌ك له دوای یه‌ك ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌كوژرێن، په‌یوه‌ندی به ئۆپراسیۆنی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه نییه له سووریا و ته‌نها دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی یاریی ئێلیكترۆنی "medal of honor". و په‌یوه‌ندی به كوشتنی به‌غدادی و پاسه‌وانه‌كانییه‌وه نییه.
ڤیدیۆكه ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌ك و 57 چركه‌یه و ره‌ش و سپییه و دیمه‌نی شه‌ڕێكی توندی له خۆگرتووه، یان له رێگای كامێرای چاودێریی یان له رێی سێره‌ی نیشانشكێن ڤیدیۆكه تۆماركراوه.
له‌و دیمه‌نانه‌دا به روونی ده‌بینرێت چه‌ند كه‌سێك یه‌ك له دوای یه‌كتری ده‌كوژرێن، ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن یان خۆیان بشارنه‌وه، ده‌نگیش له‌سه‌ر ڤیدیۆكه دانراوه دوو كه‌س له رێگه‌ی لاسلكی قسه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن، ده‌نگی هێلیكۆپته‌ریش له‌سه‌ر ڤیدیۆكه تۆماركراوه.
به‌ڵام زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆكه‌یان وه‌ك ساتی كوشتنی پاسه‌وانه‌كانی و هێرشكردنه سه‌ر به‌غدادی بڵاوكردووه‌ته‌وه.