پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندەرانی تەحریر دابه‌شی دوو به‌ره ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پرسی مانەوە یان دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دروستکردووە، چالاکوانێك پێی وایە ئەگەر حکومەتی عێراق نەتوانێ سەروەری خۆی بپارێزێت، چۆن دەتوانێت رێگری له دەستێوەردانی ئەمه‌ریکی و ئێرانی لە وڵاتەکە بكات، بۆیە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا بە مەترسی لە سەر ئایندەی عێراق دەزانێت، ئەمەش لە کاتێکدایه، کە موقتەدا سەدر بانگەشه بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی دژ بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکات.
خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر له چالاكییه‌كدا به پێشكه‌شكردنی راپێكی ئه‌مه‌ریكی په‌یامێك ئاراسته‌ی واشنتن ده‌كه‌ن، کە ئەویش مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکایە لە عێراق، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ن، ھاوکاری خۆپیشاندەران بن، لە بارەی بوونی ھێزەکانی ئەمەریکاش لە عێراق، خۆپیشانده‌رێك به ناوی رائیده خه‌فاجی تایبه‌ت به كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ھەرکاتێك عێراق توانای پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی ھەبوو، ئەو کات ئەمەریکا و ئێرانیش ناتوانن دەستێوەردان بکەن".
ئه‌و خۆپیشانده‌ره ده‌ڵێت: "ئێمە كاتێك دەمانەوێت ئەمەریکا بچێته ده‌ره‌وه، كه عێراق خاوەن سەروەری خۆی بێت، ئه‌وكات مۆڵه‌تی مانه‌وه بە داگیرکاری نادەین، چ ئه‌مەریكا بێت، یان ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بسه‌پێنن، چونکە ئەم نیشتمانە مه‌زنه و مێژوویەکی پڕ سەروەری ھەیە".
هاوكات مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: "زیاتر لە 50 پەیوەندی تەلەفۆنیم لایە، بەرپرسانی عێراق داوای مانەوەی ھێزەکانمان دەکەن" بێ متمانەییەکی زۆری لای خۆپیشاندەران دروست کردووە، چونکە ئەو بەرپرسانە لە میدیاکان و لە ناو پەرلەمانەوە، داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا دەکەن.
ئه‌یمه‌ن حوسێن، كه خۆپێشانده‌رێكی ته‌حریره، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئەم یاریەی ئێستا دەیکەن، بۆ ئەوە نییە ھێزەکانی ئەمەریکا دەربکەن و خۆیان وا ده‌ربخه‌ن فریادڕەسی ئەم وڵاتەن، بەڵکو خۆیان بەشدارن لە ھەموو رێکكەوتنێك بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندییەکانیان".
له‌كاتێكدا بڕیارە دانشتنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ت بێت بە پڕۆژە یاساییەك بۆ دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا، هاوكات موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش دژی مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا ھەوڵی رێکخستنی خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەدات، ئەمەش دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە ناو خۆپیشاندەران دروست کردووە.
H.B