مۆسكۆ: هێزه‌كانی توركیا ناچنه ناو كۆبانێ و منبج
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، سوپا و هێزی سه‌ربازی توركیا، له ناو كۆبانێ و منبج بوونیان نابێت.
سرگێی ڤێرشینی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وەڵامی پرسیاری کوردستان 24 دا گوتی: "مافی کوردان لەڕێگەی رێکەوتنەوە لەگەڵ دیمەشق دەستنیشان دەکرێن".
گوتیشی: "رۆڵی کورد لە شەڕی دژ به تیرۆر زۆر گرنگ بوو، ئێمە بە رێزەوە لە کورد دەڕوانین، كورد بەشێکه لە گەلانی سه‌وریا و مافه‌كانی کوردان لەڕێگەی رێکكەوتنەوە لەگەڵ دیمەشق دەستنیشان دەکرێن".
پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی له مافی كورد دووپاتكرده‌وه و گوتی: "ئێمە پشتیوانی لە کارەکانی کۆمیتەی دەستوری دەکەین، لەگەڵ کورد پەیوەندی دۆستانەی هاوبەشمان هەیە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی بڵاویكرده‌وه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مۆسكۆ پێیوایه، دامه‌زراندنی "ناوچه‌ی ئارام" له ژێر سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هیچ سوودێكی نابێت.
ئاژانسه‌كه له زاری ئه‌و به‌رپرسه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، بوونی هێز و سوپای توركیا له شاره‌كانی "كۆبانێ و منبج" به پێویست نازانرێت.
ئ. م