سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌دايه‌

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ بێ به‌شداربوونى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌ستيپێكرد

K24 – هه‌ولێر:

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ بێ به‌شداربوونى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌ستيپێكرد و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌دايه‌ بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆى.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ لەتیف عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دوا بڕیاری یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەلێدوانێكیدا بۆ ميدياى حزبه‌كه‌ى رايگه‌ياندبوو، بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 5ی شوباتی 2019ی نێوان یەكێتی و پارتییە، هەركاتێك بەندەكانی بەتایبەت دانانی پارێزگار بۆ كەركووك و لەپشكی یەكێتی جێبەجێكرا ئەوا ئەوكاتە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت دەكەین.

گوتیشی: تا ئێستا هیچ گرەنتییەكمان وەرنەگرتووە، كە پارتی پابەندبێت بەجێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتنی 5ی شوباتەوە بەتایبەت پرسی پارێزگاری كەركووك، بۆیە دوا بڕیاری یەكێتی ئەوەیە تا گرەتنی وەرنەگرین بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەین.