لە ھەولێر "دزەكانی" گۆڕستان دەستگیر كران
K24 - ھەولێر
دوو كەس لە ھەولێر بەتۆمەتی دزیكردن لەسەر گۆڕستانەكان دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد: "دوای زانینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راستی بەبوونی دیاردەیەکی دزیکردن لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ ( معمل قیڕ)، پۆلیس هەڵسا بە بەدواداچوونی کردن بۆ زانینی ئەم دیاردەیە کە ئاگادار کرابوونەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و پشتبەستن بە کامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرابکرێت و بە هاوکاری لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستگیر بکرێن. تۆمەتباران بەناوی (ا.ا.م)، تەمەن 18 ساڵ، ، (م.ع.ع.)، تەمەن 21 ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی 12 تانکی ئاو لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ (معمل قیڕ)".
پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا بەڕێزیزن بڕیاریدا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی".