كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاجیادا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 12 و سلێمانی 11 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا.