زێڕ کەمترین ئاستی هەفتانەی تۆمار كرد
K24 – ههولێر:
نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ کەمترین ئاستی زیاتر لە هەفتەیەک دابەزی، سەرەڕای ئەوەی نا دڵنیاییەکان بە هۆی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمهریکا و چین باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە.
گرێبەستە داهاتووەکانی زێڕ بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی 0.7% و 10.60 دۆلار بۆ ئاستی 1463.60 دۆلار دابەزی، بەوەش کەمترین ئاستی دوای 13ـەی ئەم مانگە تۆمارکرد.
لە راپۆرتە هەواڵییەکاندا هاتووە، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمهریکا چین بۆ ساڵی داهاتوو دوادەکەوێت، کە هۆکارەکەی ناکۆکییەکانە لە هەندێک بابەتی وەک هەڵنەگرتنی پێناسی گومرگی لە لایەن ئەمهریکاوە کە چین داوای کردبوو.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاندووە، چین بەو شێوەیە لە دانوستاندنەکان نایەتە پێش کە ئەمهریکا خوازیارە. لە هەمان کاتدا لە راپۆرتەکاندا هاتووە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتی چینی داوای لە وەزیری گەنجینە و نوێنەری بازرگانی ئەمهریکا کردووە دەست بە گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکان بکەنەوە.
هەروەها پێنوێنی دۆلار کە پێوەری سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکەیە لە دەوروبەری 98.017 خاڵ جێگیر بووە.