ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌زانى زانيارى نوێ له باره‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر (04:42:06) بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى (6)پله‌ى رێخته‌ر له پارێزگاى كرمانشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان روويدا.
چه‌قى بوومه‌رله‌رزه‌كه به قوڵى 10 كيلۆمه‌تر له شارى گه‌يلانى رۆژئاوا له سنوورى پارێزگاى كرمانشان روويداوه.
فه‌رمانگه‌ى فرياكه‌وتنى ئێران پێنج تيمى هاوكارى بۆ ناوچه زيانلێكه‌وتووه‌كان ره‌وانه كردووه.
جگه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه، سلێمانى، كه‌ركووك، خانه‌قين، مه‌نده‌لى و هه‌ولێريش هه‌ستى پێكراوه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتيان له پارێزگاكانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و بابل هه‌ستيان پێكردووه.