ئەمەریکا: دەبێت کوردەکان بەشێک بن لە حکوومەتی داهاتووی سووریا
K24 – واشنتن:
ئه‌مەریكا جارێكی دیكه پشتگیریی كوردانی سووریا دەکات و سوورە لەسەر ئەوەی کوردەکان بەشێک بن لە ئایندەی حکوومڕانیی سووریا.
مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا، له وه‌ڵامی پرسیارێکی كوردستان24 له باره‌ی رۆڵی كورد له سووریا رایگه‌یاند: "وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین جار ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداریی له گفتوگۆكاندا بكه‌ن و بێگومان پشتگیریی کوردەکانمان كردووە له‌وه‌ی به‌شێك بن له حكوومه‌تی داهاتوو".
گوتیشی: "کوردەکان هاوبه‌شێكی مه‌زن بوون، به‌دڵنیایشه‌وه پشتگیریی بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دەکەین، ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌كه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی لە سووریا".
H.J