800 پۆستی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا فراکسیۆنە کوردستانیەکان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لەسەر ئەو پۆستانەی لە عێراق بە وەکالەت بەرێوەدەبرێن نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، كه بەشێک له‌و پۆستانه بەرکەوتەی کوردن.
له‌مباره‌شه‌وه ناسر ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه به‌رده‌وامن، كه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، مه‌رج نییه له گفتوگۆكاندا به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان دیاری بكرێت، به‌ڵام بۆ كورد جیاوازه و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت به‌ركه‌وته‌ی كورد له‌و پۆستانه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ئارەزو مەحموود، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەگەر لایەنە کوردیەکان نەگەنە رێککەوتن، کورد ژمارەیەك پۆستی گرینگ لەدەست دەدات و بەرکەوتەی کورد کەم دەبێتەوە.
٨٠٠ پۆستی ئیداری لە عێراق ماون کە بەسەر لایەنەکان دابەشبکرێت، ئێستا ئەو پۆستانە بە وەکالەت بەرێوەدەبرێن، پۆستەکان بریتین لە بریکاری وەزیر، راوێژکار، بەرێوەبەری گشتی، چەند پۆستێك لە وەزارەتی بەرگری کە دیارترینیان سوپاسالاری عێراقە.
ئەو پۆستانە بە گوێرەی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن و رێککەوتنی لاینەکان دابەشدەکرێت، پارتی ھەوڵدەدات بەرکەوتەکانی خۆی بدات بەو کادیرانەی خەڵکی مووسڵ و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمن، یان دانیشتووی شاری بەغدان.
H.B