فڕۆكه‌كانی توركیا كاروانێكی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان بۆردوومان كرد

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانیی

K24 - هه‌ولێر:

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كاروانێكی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان له‌ رێگه‌ی گرێ سپی بۆردوومان كرد.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ ده‌روازه‌ی گرێ سپی به‌ره‌و ره‌ققه‌، كاروانێكی هاووڵاتیان‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانیی.

روانگه‌كه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ گرێ سپی، بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی له‌شكركێشیی سوپای توركیا بكه‌ن و قه‌ڵغانی مرۆیی دروست بكه‌ن.