"زێدان كه‌سێكی بێڕێزه و پێویسته شه‌رم له خۆی بكاته‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی زێدان بریاری فرۆشتنی گاریس به‌یلی بۆ میدیاكان دركاند، راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه هێرشی بۆ سه‌ر زێدان ده‌ستپێكرد و به كه‌سێكی بێرێزی وه‌سف كرد.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بۆ یه‌ك خوله‌كیش یاری به گاریس به‌یل نه‌كرد، زیزۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێری داهاتوو له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و رووده‌كاته یانه‌یه‌كی نوێ.
زیزۆ گوتیشی: به بڕیاری من ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌درید نامێنێت و له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ له گفتووگۆدایه.
جۆناسان بارنێت به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یل به خێرایی له دژی زێدان هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند ئه‌و راهێنه‌ره بێرێزه و نه‌ده‌بوو به‌مجۆره باسی چاره‌نووسی به‌یل بكات.
جۆناسان بارنێت ده‌شڵێت: پێویسته زێدان شه‌رم له خۆی بكاته‌وه و به‌مجۆره قسه نه‌كات، پێویسته رێز له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و كارانه‌ی گاریس به‌یل بگرێت كه بۆ ریال مه‌درید كردوویه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌یل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی جێهێشتنی ریال مه‌درید و دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێن.
گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، له كۆی 231 یاری، 102 گۆڵ و 65 ئاسیستی كردووه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، 4 نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان، یه‌ك لالیگا، یه‌ك جامی شا و یه‌ك جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.